بەغداد/ INA
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار شوێنەوار ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئامادەگی خۆی ڕاگەیاند بۆ کردنەوەی چەند دەروازەیەکی سنوری بەڕووی زیارەتکارانی ئێرانی.
بەیاننامەی وەزارەت کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتوە وتی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشت و شوێنەوار حسن نازم لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی حەجوعومرەی ئێرانی سادق حوسەینی باسیان لە ئاسانکاریەکانی سەردانیکردنی هاوڵاتیانی ئێرانیکردووە بۆ مەزارگەکانی عێڕاق، ڕونیشی کردەوە کە وەزیر لەمیانەی دیدارەکاندا ئامادەگی عێڕاقی نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی
ئاسانکاری پێویست بۆ ئێرانیەکان ، ئەویش پاش تەواو بوونی ڕێکارەکانی کۆڕۆنا.
وتیشی کە لەدیدارەکەدا باس لە واژۆکردنی یاداشتنامەیەک کراوە
بۆ ڕێکخستنی سەردانیکارە عێڕاقیەکان بۆ وڵاتی ئێران.
هەروەها وەزیر جەختی لەوەکردەوە کە عێڕاق ئامادەیە چەند دەروازەیەکی سنووری بکاتەوە بەڕووی هاووڵاتیانی ئێرانیدا.