عێڕاق بەشداری دەکات لە خولی 13 ی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 13:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کە بەشداریدەکات لە سێزدەهەمین خولی تیمی پێشکەشکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    لەبەیاننامەیەکی دەستەکەدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە دەستەی
    دەسپاکی لەم خولەدا بەشداریدەکات وەک نوێنەری عێڕاق بۆ پێشکەشکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ تیمی پەیوەندیداری حکومی خاوەن ئەندامێتی کراوە
    بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    بەیاننامەکە وتی کە تیمی حکومەت کەبەسەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عەلا
    جواد ساعدی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ڕافل یاسین لەکۆنگرەکەدا کەلە فیەننا بەڕێوەدەچێت هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ئاستی پابەندبونی عێڕاق بە ڕێککەوتننامەی یوئێن بۆبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەپێی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 لەهەردوو لایەنی یاسایی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لایەنی هۆشیاری وەک کردنەوەی
    خول و ۆڕک شۆپ و دامەزراندنی سەنتەری ڕاهێنان بۆ دەزگا ئەمنیەکان کەلە ئەکادیمیای عێڕاقی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا بەرجەستە دەبێت.
    هەروەها وتی لەم کۆنگرەیەدا کۆششەکانی عێڕاق دەخرێنە ڕوو
    بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی.
    ئەم ڕێککەوتننامەیە لەڕووگەکانی خۆپارێزی لێکۆڵیاری ، هەروەها لەبواری داڕشتنی سراتیژیەتی دەسپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    ڕوونیشی کردەوە کە میکانیزمی پێشکەشکردنەکە و هەڵسەنگاندنی پڕۆسەکانی جێبەجێکردن بەوە دەبێت کەدوودەوڵەت پابەندیەکانی خۆیان بە ڕێککەوتننامەکەوە پێشکەش بکەن ودیسانەوە وڵاتەکە بۆماوەی پێنج ساڵ نمایشکاریەکەی بۆ دووبارەبکرێتەوە، پێویستە وڵاتەکە 15 شارەزای حکومی دەستنیشان بکات بۆ ئامادەکردنی ڕاپوڕتێک بۆ ئەووڵاتەی نمایشی پابەندیەکانی خۆی دەکات.