بغداد /INA
علی جاسم جواد سواد- فاتمە ڕەحمە
پێنج ساڵ بەسەر نەمانی داعش گوزەری کردووە، ئەویش پاش
ئەوەی گورزی کەمەرشکێنی لەلایەن هێزەئەمنیەکان و حەشدی شەعبیەوە پێگەیشت.
لەم یادەی دەرکردنی فەتوای جیهادی بەسیاری دژ بەداعش ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئەم یادە زیندوو ڕادەگرێت و لێکەوتەکانی لەسەر ژینگەی نیشتیمانی بەرزدەنرخێنێت.
لەمڕووەوە فەرماندەی هێزەکانی وشکانی فریق ڕوکن قاسم محمدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت فەتوای جیهادی بەسیاری کاریگەریەکی ئەرێنی هەبوو بۆ بەرزمانەوەی ورەی هێزەکانمان.
هەروەها جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول ڕوکن عبدالامیر شمری وتی بووە هاندەرێکی دەروونی گرنگ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دوژمن.
چونکە بەم هۆیەوە سەدەها هەزار خۆبەخش هاتنە ڕیزەکانی
هێزەئەمنیەکانەوەو بەمجۆرە لەحاڵەتی بەرگریەوە بازمان دایە نێو قۆناغی هێرشکردن.
هەروەها وتەبێژی هێزە ئەمنیەکان لیوا یحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەوکاتە بارودۆخی وڵات خراپ بوو و چەتەکانی داعش نزیکی شاری بەغدا کەوتبوونەوە بۆیەهێزەکانمان دەستمان کرد بەبەرگریکردن لەشاری بەغداد.
هەروەها وتی پاش دەرچونی فەتواکەی سەید عەلی سیستانی
کاردانەوەیەکی توندوبەهێز دروستبوو ورەی جەنگاوەرەکان بەرزبووەوەو هەموو گەلی عێڕاق چەکیان کرتە دەست وتیرۆریستەکانیان هەڕەس پێهێنا.
هەروەها شارەزای سەربازی عەمید عەدنان کنانی وتی لەوکاتەدا سێ پارێزگا کەوتنە دەستی داعش ، بەڵام پاش دەرچونی ئەم فەتوایە سێ ملیۆن کەس بەدەمیەوە هاتن هەرلە تەمەنی 14 ساڵانەوە تاکو
شەست ساڵی و ئیدی توانرا کە هەرەس بەتیرۆریستان بهێنرێت.