بەغداد - INA
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج ڕێوشوێنی بۆ نەهێشتنی دیاردەی كاركردنی منداڵان ڕاگەیاندو هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: مووچە بۆ ژمارەیەك خێزان تەرخانكراوە بۆ ڕێگریكردن لەكاركردنی منداڵەكانیان.
ڕائید جەبار بەڕێوەبەری گشتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لەوەزارەت لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، رایگەیاند: كێشەی كاركردنی منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئابووری، وەزارەتی كار بە هاوكاری یونسێف لەهەوڵی كەمكردنەوەی دیاردەی كاركردنی منداڵاندان.
ئاشكراشیكرد: تیمی پشكنین هەیە لەوەزارەت كە هەڵمەت ئەنجامد دەدەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كە خاوەنكارەكان كار بە منداڵا دەكەن، و وتیشی: بەپێی یاساكانی كار، هەر خاوەنكارێك كار بە منداڵی كەم تەمەن بكات ، رەوانەی دادگای كار دەكرێت.
راشیگەیاند: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دژ بە كاری منداڵانەوە، وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاكان هەڵمەتێكی گەورەی دەستپێكردوە بۆ پەروەردەكردنی خێزان و خاوەنكارەكان سەبارەت بە جدییەتی ئەم بابەتە و دابەشكردنی نامیلكە.
رونیشیكردەوە: وەزارەت ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكانی ژماردوە و پێشكەشی وەزیری كاریان كرد، كە ڕازی بوون لە بەرامبەر بەڵێنی سەرۆكی خێزانەكە كە كار بە منداڵەكانیان نەكەن و منداڵەكانیش بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردە گەڕاونەتەوە خوێندنگاكانیان.
راشیگەیاند: كەمكردنەوەی كاری منداڵان پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی گەورە، پرۆگرامی نوێ، بەرنامەی هۆشیاری، دووبارە تێكەڵكردنەوەی منداڵان بۆ دامەزراوە پەروەردەییەكان و پەرەسەندنی دۆخی ئابووری خێزانەكان هەیە.