فەیاز: حەشد نابێتە هیج لایەنێک لە شەڕی سیاسیدا

سیاسی
  • 13-06-2022, 12:02
  • +A -A

    بەغداد - INA

    سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز ئەمڕۆ دووشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە فەتوای جیهادی كارا ڕێڕەوی ڕووداوەكانی گۆڕی و میللەتی لە عێراقدا دروستكرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە حەشدی شەعبی نابێتە لایەن لە هیچ شەڕێكی سیاسیدا.
    فەیاز لە وتارێكیدا لە سەرەتای كۆنفرانسی یادكردنەوەی هەشتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی فەتوای جیهاد ئەلكفائی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێریكردووە، رایگەیاند: هۆشیاری ئەو چەكەیە كە دەبێت پێوەی پابەندبین، و وتیشی: حەشدی شەعبی هێزی خۆی لە خەڵك و مەرجەعیەت و شەهیدان وەردەگرێت.
    ئاشكراشیكرد: فەتوای جیهادی كەفائی مەرجەعیەتی ئایینی رێرەوی گۆڕانكارییەكانی گۆڕی و میللەتی دروستكرد، و وتیشی: ئەو فەتوایە گەنجانی عێراقی لە حاڵەتی شكانەوە گواستەوە بۆ ئاڵنگاری و ڕۆحیەتێكی نوێی بۆ خەڵك دروستكرد كە ڕووبەڕووی هەڕەشەكانی سەر عێراق ببنەوە.
    ئاشكراشیكرد: كەسانێك هەن كە هەوڵدەدەن حەشد بكەوێت و بە كاتی وەسفی بكەن لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاژاوە بۆ عێراق، وتیشی: حەشدی شەعبی توانیویەتی سەركەوتنێكی گەورە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدەست بهێنێت، بە تایبەتی كە لە هەموو پێكهاتەكانی گەلییەوە و بە بێ گروپێكی دیكە لەگەڵ یەك گروپدا بەرناكەوێت.
    راشیگەیاند: ئێمە ڕاستگۆ دەبین بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و پاراستنی حەشدی شەعبی لە هەر مەترسییەك كە لەوانەیە روبەرووی ببێتەوە.
    ناوبراو، ئاماژەی بۆئەوەشكرد: سەركردایەتی حەشد و بەڕێوەبەرەكانی كار دەكەن بۆ ئەوەی حەشد بكەنە قەوارەیەكی فەرمی بە هەموو مافێكەوە و داواشیكرد كە ڕێگە نەدەن دەستی بیانی كوشندە عێراق یان ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبدات.
    سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە وتارەكەیدا، سوپاسگوزاری ئاراستەی موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر كرد بۆ لێدوانەكەی دوێنێی كە باسی حەشدی شەعبی كردووە،و وتیشی: حەشد گەرەنتی ئەمن و ئاسایش دەكات و لایەنگری هیچ لایەنێكی سیاسی نابێت و سەرچاوەكانی حەشدی شەعبیش لەلایەن هیچ گروپێكی سیاسیەوە بەكارناهێنرێت و ڕێگە بە ڕووخاندنی دەوڵەت نادرێت.
    چالاكیەكانی مەراسیمی یادكردنەوەی هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی فەتوای جیهادی كەفائی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە هۆڵی شەهید حەیدەر ئەلمەیاحی لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو.