بەغداد - INA
تیمی نیشتمانی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەی شەهیدانی تاوانی سپایكەر و روفاتە دەستنیشانكراوەكانی ڕاگەیاند، و هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ژمارەیەك شوێن دەستنیشانكراون، كە روفاتی شەهیدانی تاوانی سپایكەری تێدایە.
سەرۆكی تیمەكە زرغام كامل لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەریگرتووە، رایگەیاند: تیمەكە توانی 17 گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناو كۆشكەكانی سەرۆكایەتی لە تكریت هەڵبداتەوە كە لەناویاندا روفاتی شەهیدانی تاوانی سپایكەری تێدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: روفاتی هەزار و 235 شەهید لە خوێندكارانی بنكەی ئاسمانی سپایكەر دەركراوەو ڕادەستی پزیشكی دادوەری كراون، كە تیایدا هاوشێوەی دی ئێن ئەی ئەنجامدا و هەزار و 24 شەهیدی ڕادەستی خێزانەكانیان كرا.
ئاشكراشیكرد: پرۆسەی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە ماوەی دوو ساڵ لە ساڵی 2015 تا 2017 لە هەلومەرجێكی زۆر سەختدا بەردەوامبوو، وتیشی: پڕۆسەی بەراوردكردنی ئەو ژمارانەی لە پزیشكی دادوەریدا ماونەتەوە بەردەوامە و پێدەچێت لە چەند مانگی داهاتوودا وەجبەی نوێ دەربكرێت.
ئاشكراشیكرد: تا ئێستا 33 وەجبەی ناوی شەهیدانی تاوانی سپایكەرەوە دەرچووە كە دوای ڕێكاری دی ئێن ئەی ناسێنراون، و وتیشی: ئاماژە هەیە كە ژمارەیەك روفاتمان هەیە كە لەوانەیە شەهیدی سپایكەری تێدابێت.
راشیگەیاند: گەڕان بۆ ئەم شوێنانە لە ڕێگەی نەخشەی ئاسمانی و هەماهەنگی لەگەڵ دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی بەردەوامە كە شیاوە بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانی سپایكەر، وتیشی: گەڕانەكە سنوردار نییە بۆ دەوروبەری كۆشكەكانی سەرۆكایەتی، بەڵكو بە شێوەیەكی بەرفراوانتر لە سەرانسەری تكریت و دەوروبەری و لە سنوورەكانی بنكەی ئاسمانی سپایكەر بەردەوامە.