بەغداد _INA
بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە گەشتی ئاسمانی گەڕاوەتەوە بۆ ئاسایی خۆی
بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕوونی دەکاتەوە بۆ هەموو گەشتیار و هێڵە ئاسمانییە بەهادارەکانی کە لە فڕۆکەخانە دا کە گەشتە ئاسمانیەکان جارێکی تر دەستیان پێکردووتەوە دوای وەستانیان بەهۆی نالەباری کەش وهەواوە.
دیاریش کرد: "بینینەکە گەیشتە 700 م، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی خراپی کەش و هەواوە ڕاگیرا کە کاریگەری لەسەر هاتووچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانە هەبوو"