كەشوهەوای عێراق ... لە سبەینێوە پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 10:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە، رەوشی كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەكات لە سبەینێوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممە بە چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور تەندروست دەبێت، هاوكات كەش و هەوای ناوچەی باشوور لە نێوان تەندروست و خوڵبارین دەبێت، بەڵام بۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك بەرزدەبنەوە و لە هەمان كاتدا لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتیش نزیكدەبنەوە لە رۆژانی رابردوو.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور تەندروست دەبێت، هاوكات كەش و هەوای ناوچەی باشوور لەگەڵا بوونی خۆڵبارینێكی سووك ئاسایی دەبێت، هاوكات بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باشوور پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: كەشوهەوای رۆژی پێنج شەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات تەندروست دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی ناوەڕاست كە كەمێك بەرزترە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكور لە كاتێكدا كە كەمێك كەمترە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور.
    دەستەی كەشناسی راشیگەیاند: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە.