بانكی رەشید سەبارەت بە پێشینەكان هۆشداری دەدات

ناوخۆ
  • 13-06-2022, 10:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕەشید ئەمڕۆ دووشەممە، هۆشداریدایە هەموو كڕیارەكانی كە هەڵگری كارتی (دارخورما)ن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لینكە وەهمیەكان و پەیجەكان كە گوایە لەلایەن بانكەوە پەسەندكراون بۆ دابینكردنی پێشینەكان و قەرزەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: داواكردنی پێشینەی بانكی ڕەشید بە زیاترین 10 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و 5 ملیۆنیش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕێگەی جێبەجێكردنی بانكی ڕەشید یان لینكی خوارەوە دەبێت.
    http://bit.ly/2OsWZf3
    ئاشاكراشیكرد: بانكەكە بەرپرسیار نییە لەمامەڵەكردن لەگەڵ ڕیكلامە وەهمیەكان و ئەو دزیانەی كە ڕوودەدەن بۆ حسابی سوودمەندان.