بەغداد - INA
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیاریدا بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكان ڕابگرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی فڕۆكەخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەڕێوبەرایەتی فڕۆكەخانە ئاگادارییەكی بۆ گەشتیاران و ئەو هێڵە ئاسمانییانە بڵاوكردەوە كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن سەبارەت بە وەستاندنی گەشتی ئاسمانی بۆ ئەمڕۆ.
ئاشكراشیكرد: بڕیارەكە بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە دراوە و مەودای بینین بۆ 400 مەتر كەمبوەتەوە.