سەید جەعفەر سەدر بڕیاریدا لە كاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بكشێتەوە

سیاسی
  • 13-06-2022, 10:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەید محەمەد جەعفەر سەدر بڕیاریدا لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بكشێتەوە.
    سەید محمد سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: من كە داواكارییەكەی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدرم پەسەندكرد هۆكارەكەی ئەوەبو كە باوەڕی بە پڕۆژە چاكسازی و نیشتیمانییەكەی رەوتی سەدر هەبو، ئێستاش كاتی داوای لێبوردن و كشانەوەیە لەو بەرپرسیاریەتییە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سوپاسی سەید موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان دەكات بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشی.
    پێشتریش دوێنێ یەكشەممە، موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر ، داوا لە پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدری لە پەرلەمانی عێراق كرد دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بكەن، دواتریش سەرۆكی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدری پەسەند كرد.