بارزانی لەبارەی کشانەوەی سەدر لە پەرلەمان: رێز لە بڕیارەکەی دەگرین

سیاسی
  • 13-06-2022, 10:09
  • +A -A

    بەغداد _INA
    دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی موقتەدا سەدر پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر دەستیان لەکارکێشایەوە، سەرۆک بارزانی رایگەیاند، رێز لەو بڕیارەی سەدر دەگرن. 

     ئەمڕۆدووشەممە 13-06-2022، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراسی کوردستان لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتوە ئاماژەی بەوە کرد، "رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین." 
     لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، سەید موقتەدا سەدر لە گوتارێکدا داواى لە پەرلەمانتارانى رەوتەکەى کرد نامەى دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان واژۆ بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستلەکارکێشانەوەیان دوای رۆژێکیش پەرلەمانتارەکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان رادەستی سەدر کرد. 
     شەوی رابردوو، سەدر فەرمانی بە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی کرد کە دەستلەکارکێشانەوەکان پێشکێشی سەرۆکی پەرلەمان بکەن. لای خۆشییەوە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەکانی واژۆ کرد.