بەغداد _INA
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە شانشینی هاشمی ئۆردن بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق کەوتوە رایگەیاند ، "محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەیاوەری وەفدێکی پەرلەمان بە سەردانێکی ڕەسمی گەیشتەعەممانی ئوردن ، و لەلایەن عەبدولکریم داغمی هاوتا ئۆردنیەکەی و چێگڕەکەی پێشوازی لێ کرا.
دیاریش کرد: "لە سەردانەکەدا چاوی بە شا عەبدوڵای دووەم شایی ئۆردن و ژمارەیەک لە بەرپرسان دەکەوێت"