بەغداد - INA
سەید موقتەدا سەدر رابەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕیاریدا بە داخستنی دامودەزگاكانی سەر بە رەوتی سەدر.
نوسینگەی تایبەتی سەید سەدر لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە پێی راسپاردەی سەماحەتی فەرماندە سەید موقتەدا سەدر، بڕیاردراوە هەموو دامەزراوەكانی سەر بە رەوتی سەدر لە قۆناغی ئێستادا دابخرێت، جگە لەو دامەزراوانەی كە لە خوارەوە ناویان هاتووە:
1-دەزگای مەرقەدی شەریف بە هەموو جومگە ئیدارییەكانییەوە.
2-نوسینگەی سەید شەهید (قدس سیرە) / نەجەفی پیرۆز.
3-نوسینگەی تایبەت.
4-دەستەی كەلەپووری سەید شەهید (قدس سیرە)
5-برانی سەید شەهید (مۆزەخانە).
6-پرۆژەی پێكهاتەكە.
ئاشكراشیكرد: پێویستە ئەو شەش دامەزراوەیەی لەسەرەوە ناویان هاتووە بەردەوام بن لە كاركردن بەپێی چوارچێوەی ئیداری پێشوو.