حەلبوسی: لەسەر داوای سەید سەدر دەستلەكاركێشانەوەی كوتلەی سەدریمان پەسەندكرد

سیاسی
  • 12-06-2022, 21:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە: كە پەسەندكردنی داواكارییەكانی پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدری بۆ دەست لەكاركێشانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای سەرۆكی ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر بوو.
    حەلبوسی لە تویتەكەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: لەسەر داوای سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر داواكاری خوشك و برایانمان كە پەرلەمانتارانی كوتلەی سەدرن بۆ دەست لەكاركێشانەوە لە پەرلەمانی عێراق قبوڵ كرد.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە هەوڵێكی دڵسۆزانە و راستگۆیانەمان دا بۆ ئەوەی سەماحەت لەم هەنگاوە لابدەین، بەڵام ئەو قوربانی هەڵبژارد، نەك هۆكاری پەخستن، لەپێناو نیشتمان و گەلدا بەردەوامبوونی ئەم بڕیارەی دا.