بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ یەكشەممە، داوای لەپارێزگای بەغدا كرد ئاماری گشتگیری پڕۆژەكان بكات.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حاكم زاملی جەختی لەوە كردەوە كە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەبێتە مەرجی سەرەكی و پێوەر كە ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنە پەیوەندیدارەكان پشتگیری و پشتیوانی لە هەموو دەزگا خزمەتگوزارییەكان بكەن، و داواشی لەپارێزگای بەغدا كرد كەپلانێكی كاری "بەپەلە" و لیستێكی گشتگیری خزمەتگوزارییە پێویستەكانی ناوچە هەژارنشینەكان و خشتەیەكی پڕۆژەی نابەرابەر و خاوەنداریەتی دابڕێژێت بۆ گواستنەوەی تەواوبوونیان لەماوەیەكی دیاریكراودا.
ئەم قسانەی زاملی لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا هات لەگەڵ جێگری هونەری پارێزگاری بەغداد عەلی عیساوی و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی (شارەوانییەكان و پلاندانان و ئاو و ئاوەڕۆ و ئەندازیاری و كاروباری شارەوانیەكان) لە پارێزگاكە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی بازنەی بەغداد و لیژنەی خزمەتگوزارییەكان بەڕێوەچوو.
هەروەها زاملی ئاماژەی بۆئەوەكرد: تەرخانكردنی دارایی لەچوارچێوەی یاسای بودجە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەبێ "جێبەجێكردن" كەهاووڵاتیان كەمتەرخەمییەكی بەرچاو و نەبوونی جدیەت لەگەشەپێدانی ناوچەكانی بەغداو پارێزگاكان كەپێویستە بەوردی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت و بەرپرسیاری دەزگا شكستخواردووەكان بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حكومەتدا ئەنجام بدرێت.
ئاشكراشیكرد: ئیتر ڕێگە بە هیچ پاساوێك نادرێت بۆ ڕێگەگرتن لە ئاوەدانكردنەوەی پایتەخت دوای ئەوەی تەرخانكردنی پێویست بۆ گەشەپێدانی لە یاسای ئاسایشی خۆراكدا هاتووە.