وەزیری ڕۆشنبیری: عێراق میوانداری هەفتەی سینەمایی ئێرانی دەكات

هونەر
  • 12-06-2022, 19:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ڕۆشنبیری حەسەن نازم ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: عێراق میوانداری هەفتەی سینەمایی ئێرانی دەكات، و هاوكات محەمەد مەهدی ئیسماعیلی وەزیری ڕۆشنبیری ئێران تەئكیدی لەسەر بوونی هاوكاری ڕۆشنبیری و تەكنیكی بە تایبەت كاروباری ئایینی لەگەڵ عێراق كردەوە.
    نازم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: گفتوگۆكانمان باش بوون و كاریگەری كردارییان دەبێت، وتیشی: پەیوەندییە كولتوورییەكانی ئێمە لەگەڵ ئێران نەپچڕاوە و شاندەكەمان كۆبوونەوەی دووقۆڵی هەیە، ئاشكراشیكرد: لە عێراق میوانداری هەفتەی سینەمایی ئێرانی دەكەین.
    سەبارەت بە گەشتیارانی ئاینیش، وەزیری رۆشنبیری رایگەیاند: لەلایەن حكومەتەوە ئاسانكاری هەیە بۆ سەردانكەرانی ئەربەعین.
    ئاشكراشیكرد: بەیاننامەیی كۆتایی ئیمزا دەكەین كە لەداهاتودا چەندین بوار و هەماهەنگی دروست دەكات.
    هاوكات وەزیری رۆشنبیری ئێران رایگەیاند: هەماهەنگی دوولایەنە بەهێز دەكەین و لە بواری ڕۆشنبیریدا تێگەیشتنمان هەیە لە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵا لایەنی عێراق،و وتیشی: هەماهەنگی ڕۆشنبیری و تەكنیكیمان دەبێت لەسەر كاروباری ئاینی و دوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیش چالاكیمان دەبێت.