بەغدا –INA*
ئەمڕۆ یەكشەممە سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) ئامارێكی عێراقی ئاشكرا كرد كە لە مەترسی هەژاریدان.
رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی كار و دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە پێویستە بەیەكەوە كاربكەین بۆ بنیاتنانی كەشێكی گشتگیر بۆ پاراستنی منداڵان لە عێراق، بەو پێیەی منداڵان زۆرینەی نزیكەی 4 ملیۆن و 500 هەزار عێراقی پێكدەهێنن كە بەهۆی كاریگەرییەكانی ململانێ و پەتای كۆرۆنا مەترسی هەژارییان لەسەرە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە هەر دوو منداڵێك منداڵێك، بە ڕێژەی 48.8%، ڕووبەڕووی چەندین جۆری بێبەش دەبێتەوە، جا چ لە بواری پەروەردە، تەندروستی، بارودۆخی ژیان، یان ئاسایشی داراییدا بێت.