نەینەوا – ا ه ع رێكخراوی رفێنراوانی ئێزیدییەكان لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، رزگاركردنی دوو گەنجی رفێنراوی ئێزیدی دانشتووی گوندی وەردیەی قەزای شەنگالی راگەیاند. درمان خاتری بەرپرسی رێكخراوی رفێنراوانی ئێزیدییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان بە هاوكاری رێكخراوەكەیان و بەپێی بوونی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە شوێنی دوو گەنجی رفێنراوی ئێزیدی لە گوندی هیلال لە خۆرئاوای موسڵ، توانیویانە ئەو دوو گەنجە رزگاربكەن و رادەستی كەسوكاریان بكەنەوە.