كار : درێژكردنەوەی پشكنینی خولی ئەو كرێكارانە دەكات كە ڕەوانەی لیژنە پزیشكییەكان دەكرێن

ناوخۆ
  • 12-06-2022, 17:04
  • +A -A

    بەغداINA - 
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كار درێژكردنەوەی پشكنینی خولی ئەو كرێكارانەی كە ڕەوانەی لیژنە پزیشكییەكان كراون ڕاگەیاند.
    خلود حەیران فنجان، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : وەزارەتەكە هەموو ساڵانە پشكنینی دەوری بۆ ئەو كرێكارانە دەكات كە ڕەوانەی لیژنە پزیشكییەكان دەكرێن لە جیاتی شەش مانگ، جا كەمئەندامییەكە نەخۆشی بێت یان برینداربوونی كار، ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجام دەدرێت پشت دەبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشكی سەرەتایی سەبارەت بە پشكنینی خولیی و نەناردنی ڕاپۆرتەكە بۆ لیژنە پزیشكی تانەدان (تەنها لە حاڵەتی كرێكارەكە داوابكا) بە مەرجێك كە ئەو ڕێژەیە لە ئەگەری زیادبوونی 15% یان زیاتر لە ڕێژەكە ئاماژەیە بۆ خانەنشینی.
    وە جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ڕێكارە ژمارەی ئەو كاتانەی پێداچوونەوە كورت دەكاتەوە كە تێیدا ڕەوانەكردنەكە لەلایەن لیژنە پزیشكییەكانەوە ساڵانە جارێك پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت لەبری هەشت جار.