بەغداد/INA
نوێنەری مەڕەجەعیەی باڵا وڕاسپێردراوی ڕەهۆڵی حوسەینیەی پیرۆز عبد المهدی کەربەلائی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە جەختیکردەوەلەسەر
ئەوەی کە دروستکردنی پڕۆژەی ستڕاتیژی گوزارشت لە ڕونگەی مەڕجەعیەتی ئایینی باڵا دەکات.
لە شاری نەجەفی شکۆدار بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا، ئاماژەشی دا بەوەی کە سەرجەم فەرمانگەکان و وەزارەتەکان هاوکاردەبن لەم بوارەدا.
هەروەها کەربەلائی لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەی ئەکادیمیای السبتین سڵاوی خودایان لێبێت وتی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی کە.
کۆڵەگە شەرعیەکان و بنەما لۆجیکیەکان و دەسپێکەکانی کە وا لە کارگێڕی ڕەهۆڵی حوسەینی پیرۆز دەکات پڕۆژە تەندروستی و دەرونی و فێرخوازیەکان جێبەجێبکات لەوەدایە کە گوزارشت لە ڕوانگە و بۆچونی مەڕجەعیەتی ئایینی دەکات لەشاری نەجەف بۆ خزمەتکردنی
کۆمەڵگا.
وتیشی کە جگە لە ئەرکە ئایینیەکان مکووڕیەکمان هەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی لەڕووگەکانی تەندروستی و فێرخوازی و پەروەردەییەوە، لێرەوەئیدی پڕۆژەکان جێبەجێدەکرێن کەگرنگترینیان
لە پەیمانگەکانی ئۆتیزم و سەنتەرەکانی ئیفلیجی و زانکۆ و قوتابخانەکان و کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبووندا بەرجەستە دەبن.
هەروەها وتی بەهۆی بارودۆخی هەڵاوێری و نائاسایی وڵاتەکەمان
پێویستیمان بەوەهەیە کە هاوکاری یەکدی بین لەئەداکردنی
ئەرکەسەرەکیەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا ،لێرەدا دەرفەتی باشمان بۆ ڕەخساوە و تواناکانیش دابینکراون بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.
هەروەها وتی کە هەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەکان ئەم ستڕاتیژیەتە تێدەگەن ئامادەگیان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردن.
پڕۆژەی ئەکادیمیای السبتین سڵاوی خودایان لێبێت بۆ چارەسەری ئۆتیزم و دواکەوتنی گەشە لەلایەن بەشی پڕۆژەکانی
سەر بەڕەهۆڵی حوسەینیەی پیرۆزەوە ئەنجام دەدرێت و بە گەورەترین سەنتەری پسپۆڕی دادەنرێت لەسەر ئاستی عێڕاق
ولە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چوارەمین دادەنرێت ، ودەکەوێتە سەرڕێگای نێوان کەربەلاو بەغداد ، هەروەها ژمارەیەک
هۆدەلەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری
هەستەوەری و چارەسەری ئەداکاری لەگەڵ شارۆچکەی فێرخوازی کە ژینگەی فرەهەستەوەری و چەندین گەمەی ناوازەش لەخۆدەگرێت.