بەغدا - INA - ئامینە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پلانێكی نوێی بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان، لیوا تەحسین خەفاجی، لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە ئەمنییەكان ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی كردووە . بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا ، ئاماژەی بەوەدا كە هێزە ئەمنییەكان كاری گەورەیان كردووە لە پاراستنی تاوەرەكانی گەیاندنی كارەبا لە ئەمساڵی و ساڵی ڕابردوو .
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پلانێكی ورد هەیە بۆ ڕێگریكردن لە گەیشتن بە تاوەرەكانی كارەبا، تێكدەرەكان، لەڕێگەی ئەنجامدانی سیخوڕی ئاسمانی و بۆسەدان و دەوریەی تایبەت".
پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانی دا بە وەزارەتە ئەمنییەكان كردبوو بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا و رووبەڕووبوونەوەی تێكدەرانە و بەدواداچوونی ئەو گروپە تیرۆریستی و تێكدەرانە بكەن كە بە ئامانجی تێكدانی دۆخەكە و ناسەقامگیركردنی دۆخەكە هەوڵ دەدەن تاوەرەكانی كارەبا بكەنە ئامانج.