بەغدا - INA
دوو ساڵ لەمەوبەر ئەمڕۆ، هاندەرانی وەرزش دڵگران بوون بە هەواڵی كۆچی دوایی یەكێك لە دیارترین ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق، یاریزان و راهێنەری پێشووی عێراق، عەلی هادی، كە بەهۆی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر بووە.
عەلی هادی بە خۆشەویستی هەمووان و قسەخۆش و بوێری ولە قسەكردنی ڕاستییەكان ناسرابوو. ئەوەی وای لێكرد لەلایەن وەرزشوانانەوە متمانەی پێبكرێت و خۆشەویستی جەماوەری بۆ پەیدا كرد.
هادی لە 1ی حوزەیرانی 1967 لە بەغدا لەدایكبووە و لەنێوان چەند یانەیەكی عێراقدا یاریكردووە، دیارترینیان یانەی زەورا و تەڵەبە و جەیش، لە یانەی عەهد یاریی كردووە، كە وەرزی 1997-1998 بووە، هەروەها یاریی كردووە لە لوبنان بۆ یانەكانی سەفا و شەبیبە مەزارع پێش ئەوەی بچێتە مەشق و ڕاهێنانەكان، ڕاهێنانی بە هەڵبژاردەی بەچو شێرانی عێراق كردووە ، هەروەها چەند تیپێكی وەك سەماوە، كەرخ، تەڵەبە، و زاخۆ، كە سەرۆكایەتی ستافی مەشقكردنیانیكرد تا كۆچی دوایی كردنی.
بۆ چەند ساڵێك لەسەریەك باشترین بەرگریكاری عێراقی بووە و لەگەڵ تیپی زەورا نازناوی پاڵەوانێی خۆلی عێراقی بردەوە.