بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی گشتی گومرگی دەستبەسەرداگرتنی ٧ بارهەڵگر بەهۆی پێشێلكردنی كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە گومرگی ناوچەی باكور راگەیاند.
راگەیاندنی دەستەی گشتی گومرگی لە راگەیندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕیگەیاند، "بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی باكور دەستیان بەسەر ٧ بارهەڵگردا گرتووە كە بارهەڵگرن بە ئامێری كارەبایی، چوار كارگە بۆ بەرهەمهێنانی قیر و چیمەنتۆ، مۆلیدەیەكی كارەبا، جل و بەرگ، كەلوپەلی نووسین و خۆراكی جۆراوجۆ بەهۆی پێشێلكردنی مەرج و رێساكانی هاوردەكردن.
جەختیشی كردەوە، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن لە رێگەی هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "هەموو رێوشوێنێكی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر".