سەرۆكی كۆمار: دادپەروەری بەرامبەر بە قوربانیانی كارەساتی سپیكەر كەمترین ئەركە

سیاسی
  • 12-06-2022, 10:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆمار دووپاتیكردەوە كە دادپەروەری بۆ قوربانیانی سپیكەر كەمترین ئەركە بەرامبەریان، ئاماژەی بە گرنگی هاودەنگی نیشتمانی كرد بۆ چەسپاندنی دەوڵەتێكی بەتوانا كە هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت.
    سەرۆك ساڵح لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەم بۆنەوەیەوە بڵاوكردەوە و دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "كارەساتی " سپیكەر"، ئەو جینۆسایدەیەی كە داعشی تیرۆریست دژی گەنجەكانمان ئەنجامیدا، هەروەها ئەو تاوانەی كە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەبیرمانە".
    جەختیشی كردەوە، "دادپەروەری بەرامبەر بە قوربانییەكان كەمترین ئەركە، سەرۆكایەتی كۆماریش شەرەفی ئەوەی هەبوو كە یاسایەك پێشكەش بكات كە مافەكانیان گەرەنتی بكات".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "هاوپشتیی نیشتمانی بۆ چەسپاندنی دەوڵەتێكی بەتوانا كە هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێت بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتەكان گەورەترین پێزانینە بۆ شەهیدان".