حەشدی شەعبی پیلانێکی تیرۆریستی پووچەڵ کردەوە بۆ ئەوەی خەڵکی سیڤیلی باشوری سەڵاحەدین بکەنە ئامانج

ئەمنی
  • 11-06-2022, 23:59
  • +A -A

    بەغداد _INA
    ئەمڕۆ شەممە، حەشدی شەعبی پیلانێکی تیرۆریستیی پووچەڵکردەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی باشوری سەڵاحەدین بکەنە ئامانج.
     حەشد لە راگەیەندراوێکدا کە  کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە بڵاویکردەوە، "هێزێکی لیوای 42ی حەشدی شەعبی پیلانێکی تاوانکاریان پووچەڵکردەوە لەلایەن پاشماوەکانی تیڕۆڕستەکانی داعشەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی باشوری پارێزگای سەلاحەدین بکەنە ئامانج"
    وتیشی: "هێزەکە دوو ئامێری تەقەمەنیان دۆزیەوە کە لە ناوچەی سەیدغەرێب لە نزیک سامەڕا دانرابوون و ئامادەبوون خەڵکی ناوچەکە بکەنە ئامانج، بەلام  هێزەکە توانیان  بە سەلامەتی هەڵیانبوەشێنێتەوە.