بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: لەگەڵ دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەكان كار دەكرێت بۆ تەواوكردنی دۆسیەی تاوانی سپایكەر.
ئەعرەجی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە، دەڵێت: تاوانی سپایكەر بە شەرمەزاری و ڕیسوایی بە ناوچاوانی ئەنجامدەران و تاوانبارانی دەمێنێتەوە.
ئاشكراشیكرد: ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەكان بۆ تەواوكردنی دۆسیەی ئەو كۆمەڵكوژییە ترسناكەكە و لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی بەشداربووان، بۆ ئەوەی دادپەروەرانە بێت بۆ شەهیدان و كەسوكاریان.