دارایی دوو مەرج بۆ سەركەوتنی ناوچەی ئازاد دادەنێت و بانگهێشتی پەرلەمانیش دەكات

ئابوری
  • 11-06-2022, 19:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ شەممە، دوو مەرجی بۆ سەركەوتنی ئەزموونی ناوچە ئازادەكان دانا و هانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دەدات بۆ وەبەرهێنانیان و بەهێزكردنی ئابووری وڵات بەسامانی نوێ، هاوكات بانگهێشتی پەرلەمان دەكات بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە.
    عەبدولحەسەن جەمال ڕاوێژكاری دارایی وەزارەتی دارایی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بۆچوونی وەزارەتی دارایی ئەوەیە كە دەبێت سەرچاوەكانی جێگرەوە بۆ نەوت لە عێراق دابین بكرێت، هەم لە ئێستا و هەم لە داهاتوودا، لە ناویشیاندا دامەزراندنی ناوچەی ئابووری و ئازاد، چ بازرگانی، چ پیشەسازی و چ ناوێكی جۆراوجۆر، هەروەها لە هەموو وڵاتانی جیهان ناوچەی ئازادی گەشتیاری هەیە.
    وتیشی: پەیپەری سپی بۆ چاكسازی ئابووری كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەشكراوە ئاماژە بەو بابەتەكراوە و پلانی وەزارەت و ئەو ڕەشنووسەی كە لەلایەن دەستەی ناوچە ئازادەكانەوە پێشكەشكراوە ئاماژەی بە پرسی ناوچە ئازادەكان كردووە، پێشنیاری یەكەم ئەوەیە: دەبێت لە ڕێگەی یاسادانانەوە ڕۆڵێك بۆ حكومەت و پەرلەمان هەبێت كە سیاسەتی گشتی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە پێناسە بكات و پارێزگاكان بەهێز بكات بۆ دامەزراندنی سیستەم و بۆ هەر ناوچەیەكی ئازاد لەناو پارێزگاكەدا دروست بكەن هاوشێوەی ناوچە جوگرافییەكەی و ئەو سەرچاوانەی كە خاوەنییەتی چ لە دەریایەك نزیك بێت یان سەرچاوەی ئاو یان دەوڵەتێكی دراوسێ.
    ئاماژەی بۆئەوەشكرد: پێشنیار یان داواكاری دووەم ئەوەیە كە پێویستە پارێزگاكانی ئەم ناوچانە دەسەڵات بۆ خۆبەڕێوەبردن بدرێت و هەموو یاسا و بەرپرسیارێتییەكانی وەزارەتەكانی دیكە بەدەر بكرێت بەو مانایەی كە ئەو ناوچانە دەسەڵاتی وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بە كارەكانیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ناوچەی ئازاد هەبێت كە
    هەموو كۆمپانیا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان ڕابكێشن و دەرفەتێكی باش بۆ دامەزراندنی هێزی كار و بەدەستهێنانی ئەزموون دابین بكەن.