كازمی ماتەمینی خۆی بۆ كۆچی دوایی موئەید بەدری راگەیاند و بریاریدا تەرمەكەی بگوازرێتەوە بۆ عێراق

سیاسی
  • 11-06-2022, 19:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی كۆچی دوایی گەورەی كۆمێنتارانی وەزرشی عێراقی موئەید بەدری پرسەی ماتەمینی خۆی راگەیاند و هەروەك ئاماژەی بە گواستنەوەی تەرمەكەی كرد بۆ عێراق.
    وەزارەتی وەرزش و لاوان لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی وەرزشی ناسراوی نێودەوڵەتی و كیشوەری و عەرەبی موئەیەد بەدری گەورەی كۆمێنتارانی عێراقی كرد راگەیاند، كە دوای ژیانێكی پڕ لە بەخشین و كاركردن لە خزمەتی گەل و كۆمەڵگەی وەرزشیدا، لە سكۆتلەندای باكوری شانشینی یەكگرتوو كۆچی دواییكرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە كازمی بریاریداوە بە گواستنەوەی تەرمی كۆچكردووی بۆ بەغداد و ئەنجامدانی پرسە فەرمیی كە شایستەی ناو و پێگەكەی و مێژووی دەوڵەمەندی بێت.
    هەروەك كازمی دڵگرانی و هاوخەمی قووڵی دەربڕی بۆ كۆچی ئەو كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و وەرزشییەی كە نمونەی بەخشین و باڵا بوو.
    وتیشی: نیشتمان یەكێك لە كەسایەتییە كاریگەر و وەرزشی و كۆمەڵایەتیەكانی لە دەست داوە.
     لای خۆیەوە كوڕی كۆچكردوو "زیدون" سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و وەزیری وەرزش و لاوان كاپتن عەدنان دەرجال-ی كرد بۆ بەدەمەهاتن و بەخشندەییان.