بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ شەممە، ڕێگاكانی روبەروبونەوەی پەتاكان و نەخۆشیە ئاژەڵیەكان دیاریكرد و هاوكات هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تای خوێنبەربوون بۆ 162 حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدانی 27 كەس بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی رونكردەوەو هاوكات تەئكیدیی لە پشتیوانی ڕاستەوخۆی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵی كردەوە بە بەتایبەتی لە دۆسیەی ڤاكسیندا.
وتەبێژی وەزارەت حەمید نایف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەشی ڤێتێرنەری یەكێكە لەپێكهاتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە بەرپرسیارە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و ئەو نەخۆشیانەی كە كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات بەدرێژایی ساڵ و هەروەها بوونی بەرنامەی بەردەوام بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتای ئاسایی بە شێوەی خولی كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: نەخۆشیەكانی فریاكەوتنی وەك ئەنفلۆنزای باڵندە و تای خوێنبەربوون كە لە وەرزی بەهار و پایزدا ڕوودەدەن بە ئاگاداركردنەوەیەكی گەورە لەلایەن وەزارەتەوە بە بەرەنگاربوونەوەی كۆدەكرێنەوە.
سەبارەت بە هۆكارەكانی زۆری حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عێراق، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: چوار هۆكار یارمەتی زۆربوونی نەخۆشیەكەیانداوە ئەوەش نەبوونی كارمەندی ڤێتێرنەری، بەردەوامی كوشتارگە هەڕەمەكییەكان لە ناو شارەكاندا و بێ ئاگایی لە پاك و خاوێنی ئاژەڵان، هەروەها كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی: وەزارەت پەیوەندی بە هەموو ئاژەڵدارەكانەوە هەیە و تیمی مۆبایلمان هەیە لە سەرتاسەری عێراق بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشییەكان و ڕێگەگرتن لە گەیشتنیان بە مرۆڤ.
ئاشكراشیكرد: تا ئێستا ڤاكسینێك نیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تای خوێنەبەربوون و راشیگەیاند: پلان هەیە لەگەڵ وەزارەت بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو دەرمانانەی كەكاریگەری لەسەر مەڕوماڵات دەكەن و پشتیوانی ڕاستەوخۆش لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانەوە هەیە كە پشتیوانی سامانی ئاژەڵداری و كڕینی ڤاكسین دەكات.
سەبارەت بە نەخۆشی ئاوەڵەی مەیمون، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: نەخۆشییەكە جۆرێكە لە نەخۆشی كە پێشتر هەبوو، كە ڤاكسینێكی تەرخانكراوە، و وتیشی: ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ڕابردوودا ڤاكسینی نەخۆشیان وەرگرتووە، تووشی ئەو نەخۆشییە نابن و ئاشكراشیكرد: ئەو نەخۆشییە تا ئێستا نەكەوتووەتە ناو عێراقەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدایە.
رونیشیكردەوە: وەزارەت هاوردەكردنی مەیمونی قەدەغەكرد و سەرجەمی سەنەتەرەكانی ڤێتێرنەری ئاڕاستەكرد بۆ ئەوەی هیچ جۆرە ئاژەڵێك نەناسێنن، ئەمە جگە لە ئاگاداركردنەوەی هاوردەكارانی باخچەی ئاژەڵان لە پێویستی ئامادەبوون و پەیوەندیكردن لەگەڵ وەزارەت بۆ روبەروبونەوەی نەخۆشییەكان.
رونیشیكردەوە: نەخۆشییە بەردەوامەكان ڤاكسینیان هەیە، بەڵام نەخۆشییە فریاگوزارییەكان ڤاكسینیان نییە، چونكە كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان بەهۆی توانای ئابووریەوە بەرەو ئەوە ناجوڵێن، چونكە جەخت لەسەر دابینكردنی ڤاكسین بۆ نەخۆشییە بەردەوامەكان دەكەنەوە.