بەغداد - INA
وەزارەتی پەیوەندییەكان ئەمڕۆ شەممە، ڕێژەی تەواوبوون و وادەی تەواوبوونی پرۆژەی دەروازەكانی نێودەوڵەتی و چونەناو كاركردن دیاریكرد، هاوكات تەئكیدی لە پشتبەستنی عێراق بە دوو رێگا بۆ روبەروبونەوەی هێرشە ئەلكترۆنیەكان كردەوە.
عادل ئەعرەجی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كار لەسەر پرۆژەی دەروازەكانی چوونە ژورەوەی نێودەوڵەتی بەردەوامە و ڕێژەی تەواوكاریش لە ئێستادا گەیشتوەتە لە 60٪ ، وتیشی: كاتی چاوەڕوانكراو بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە و چوونە ناوەوەی بۆ ناو كاركردن لە دوو مانگ تێناپەڕێت تا كۆتایی مانگی تەموز یان سەرەتای مانگی ئاب.
سەبارەت بە شێوازەكانی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلكترۆنیەكانییش، رونیكردەوە: ڕێوشوێن هەیە بۆ بەرگرتن و ڕێگریكردن لە هێرشی ئەلكترۆنی لە عێراق و دوو ڕێوشوێن دەگرنەبەر، یەكەمیان بە قەڵاكردنی شوێنەكانی دامەزراوەكان و دانانی ئاگرەدیوارێكی تەكنیكی بەسەریاندا و دووەمیش كەمكردنەوەی زیانی ئەو جۆرە هێرشانە دوای ڕوودانیان.
ئاشكراشیكرد: بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە و لە سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا بڵاوكراوەتەوە پێی دەوترێت (بەڵگەنامەی سیاسەت و ستانداردەكانی پاراستنی زانیاری و هاوبەشكردنی داتا)، وتیشی: ئەم دۆكیومێنتە ئاراستەی ئەو كارمەندانە دیاریدەكات كە پەیوەندیان بە ئامێر و داتاوە هەیە.
راشیگەیاند: یەكێك لەو سیاسەتانەی كە دەكرێت بەدواداچوونی بۆ بكرێت بۆ كەمكردنەوەی زیان، كاری ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیە، ستراتیژییەتی ئاسایشی ئەلكترۆنی كە درێژ دەبێتەوە بۆ ساڵانی داهاتوو، بەتایبەتی كە پێویستی بە هۆشیاریی كۆمەڵگا و كلتوری هەیە بۆ هێرشەكان.
رونیشیكردەوە: هەندێك هێرش و هاك لەوانەیە بەهۆی كەسێكەوە بێت كە بەدوای كەلێنێك لە تەلەفۆنەكەی یان ماڵپەڕەكەیدا بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هاككردن و هەندێك جاریش ئەوانەی كە لە كۆمپیوتەرێك یان سایتێكدا دزە دەكەن ڕاستەوخۆ هاككەر نین، بەڵكو بەرنامەیەك كە دامەزراوە و ڕێنماییكراوە بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێك هێرشی بێ جیاوازی ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی ئامانجێكی تایبەتیان هەبێت.