نازم: بەرژەوەندی عێراق و ئێران پێویستی بەچالاككردنی هەماهەنگی كەلتووری هەیە

ناوخۆ
  • 11-06-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار حەسەن نازم ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: بەرژەوەندیی عێراق و ئێران پێویستی بەچالاككردنی هاوكاری هاوبەشی كەلتووری هەیە.
    وەزارەتی رۆشنبیری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار چاویكەوت بە جێگری سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری پێشوی رۆشنبیری ئەو وڵاتە محەمەد حسێنی و هەردولا چەندین دۆسیەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تایبەت بە هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
    هاوكات وەزیری رۆشنبیری تەئكیدیكردەوە: بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات پێویستی بە كاراكردنی هاوكارییە كولتوورییەكان و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ كاری هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرە كلتوری و هونەرییەكان و وەبیرهێنانەوەی قووڵایی مێژوویی و كلتوری گەلانی عێراق و ئێران هەیە.
    وتیشی: ئێمە لەگەڵ شاندێكی كەلتووری جۆراوجۆر هاتووینەتە ئێران كە بریتین لەبوارەكانی گەشتیاری و شوێنەوار و بڵاوكردنەوەی كتێب و هونەرەجوانەكان و فیلم و موزیك و زیاتركردنی سوودی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە كەلتوورییەكانی ئێران و ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتننامە، كەبەشداربوون لەدامەزراندنی قۆناغێكی نوێی كاری ڕۆشنبیری كاریگەر لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
    لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی ئێران ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو ئاستەكانداو جەختیشیكردەوە لەسەر پەرۆشی حكومەتی ئێران بۆ دابینكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ چوونەژوورەوەی گەشتیارانی عێراق بۆ مەزارە پیرۆزەكانی ئێران.
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: كە گەورە بەرپرسانی ئێرانی پێشوازیان لە سەردانەكەی نازم و شاندی یاوەری كردوە بۆ ئەو وڵاتە.