بەغداد - INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەمڕۆ شەممە تەئكیدیكردەوە: دۆسیەی كەوتنی موسڵ لەشوێنی خۆیدایە و دانەخراوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا یادی هەشت ساڵەی كەوتنی پارێزگای موسڵ و تراژیدیای تاوانی سپایكەر بەدەستی چەتەكانی داعش لە حوزەیرانی 2014 و كارەسات و تاوانە ترسناكەكانی سەر گەلەكەمان لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق بە بیردەهێنێتەوە، كە لە چەندین ناوچەی عێراق بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوون و بێسەروشوێنبوونی دەیان هەزار هاووڵاتی مەدەنی و ئاوارەبوونی ملیۆنانی شارەكە.
ئاشكراشیكرد: بەداخەوە زۆربەی تۆمەتباران هێشتا زۆرن بەبێ حساب و تۆڵەكردنەوە، و وتیشی: كاردەكەین بۆ كاراكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمان كە لەساڵی 2014 دوای كەوتنی موسڵ پێكهێنراوە و ئەم دۆسیەیە هێشتا لەشوێنی خۆیدایە و دانەخراوە.
هەروەك شاخەوان عەبدوڵڵا داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بنەڕەتی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان و زامنكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان كرد.