بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئاگرێك لە بازاڕێكی باشوری بەغداد كەوتوەتەوە.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئاگرێك لە ناو بازاڕی بالە لە ناوچەی ئەبوو دشیر كەوتوەتەوە.
ئاشكراشیكرد: تیمەكانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.