بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمڕۆ شەممە، بەیاننامەیەكی سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو تەئكیدیكردەوە: كە ئەو ڤیدیۆیە پەیوەندی بە پاڵەوانەكانی دەزگای دژە تیرۆرەوە نییە.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە كاتێكدا دەزگای دژە تیرۆر سەركەوتنە بەنرخەكانی خۆی لە مەیدانەكە بەدەست دەهێنێت، هەندێك پەیج و كەناڵی وەهمی كە متمانەیی پیشەیی و نتیشتمانیان نیە هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی بێمانا كە هیچ پەیوەندییەكیان بە دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە نییە.
ئاشكراشیكرد: ئەو سایتانە دەیانەوێ ژاوەژاو بخەنە سەر دەستكەوتەكانی پێشبڕكێی سەربازی نێودەوڵەتی لە ئوردن ، كە دەزگاكە تیایدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد: وەك لە ڤیدیۆكەدا ڕوونە كە دروشمەكان پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە و جەنگاوەرانی ئێمە تەنها بەشداری پێشبڕكێی ژمارە (7)یان كردووە بە پێچەوانەی ئەوەی لەناو ڤیدیۆكەدا پیشاندراوە.
ئاشكراشیكرد: لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەیان هێزی سەربازی هەن و مەعقول نییە كەسی لەم جل و بەرگەی دەزگای دژە تیرۆرەوی نەبێت.
رونیشیكردەوە: ڤیدیۆكە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیەوە عێراقەوە شیكرایەوەو پشتڕاستیكردەوە كە هیچ پەیوەندیەكی بە پاڵەوانەكانمانەوە نییە لە دەزگای دژە تیرۆردا.
وتیشی: پاڵەوانەكانی ئەم دەزگایە لەو كارانە گەورەتر و بەرزترن و جەخت لە ئەرك و ئەركە بنەڕەتییەكانی خۆیان دەكەنەوە بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی عێراق، و ئەو پێگە بە كرێگریاوانەش كاریگەریان نابێت لە سەر پەیوەندی گەلەكەمان لەگەڵ پاڵەوانەكانی دەزگای دژە تیرۆر.