تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەبۆنەی كۆچی دوایی موئەیەد بەدری پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 11-06-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ئەمڕۆ شەممە، سەرەخۆشی لەكەسوكارو هەوادارانی گەورەی كۆمێنتارانی وەرزشی موئەیەد بەدری كرد.
    لە پرسەنامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: تۆڕی راگەیاندنی عێراقی سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادە و خۆشەویستانی كۆمێنتاری وەرزشی و گەورەی كۆمێنتاران موئەیەد بەدری دەكات كە ئەمڕۆ شەممە تەمەنی 88 ساڵیدا و لە دوورە وڵات كۆچیی دواییكرد.
    راشگیەاند: تۆڕی ڕاگەیاندن ژیاننامەی پیشەیی و نیشتمانی خوالێخۆشبوو بەبیردێنێتەوە كە دەنگەكەی یادەوەری وەرزشی عێراقییەكانە لە بەرزترین شێوەی شانازیدا، خوا بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
    ئەمڕۆ شەممە كۆمێنتاری بەنێوبانگی وەرزشی و گەورەی كۆمێنتاران موئەیەد بەدری لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.