بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە كۆمێنتاری بەنێوبانگی وەرزشی و گەورەی كۆمێنتاران موئەیەد بەدری لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
موئەید عەبدولمەجید بەدری لە ساڵی 1934 لە لە ناوچەی ئەعزەمیە لە گەڕەكی سەفین لە بەغداد لەدایكبووە، یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی نێو وەرزشی عێراق بوو، لە رێگەی پێشكەشكردنی بەرنامە وەرزشییەكان و كۆمێنتارییەوە نێوبانگێكی پەیداكرد.
موئەیەد بەدری قۆناغی ناوەندیی خوێندنی لە ئەعزەمییەی بەغداد خوێندووە، لە 1954 چووەتە كۆلێژی بەغداد و بڕوانامەی لە پەروەردەی وەرزشیدا پێدراوە، دوای ئەوەش بۆ چەند توێژینەوەیەكی زانستی چووەتە ئەمریكا، دواتریش بەكالۆریس و ماستەری لە پەروەردەی وەرزشیدا بەدەستهێناوە.
ئەم كۆمێنتارە وەرزشیە، یەكەم كەس بووە لە عێراقدا كۆمێنتاری وەرزشی بكات و لە 1993 خانەنشین بووە.