بەغداد - INA
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ئەمڕۆ شەممە، هەڵوێستی خۆی راگەیاند سەبارەت بە پێویستی كارتی كوتانی نێودەوڵەتی بۆ گەشتیاران.
وتەبێژی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی جیهاد دیوان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی داوا دەكەن كە كارتی كوتانی نێودەوڵەتی كە وەزارەتی تەندروستی دەریكردووە بەرهەم بهێنرێت و پشت بەستن بە پشكنینی پی سی ئاڕ هەڵوەشێنرێتەوە، تەئكیدیشیكردەوە: تاقیكردنەوەی پی سی ئاڕ لەكاتی بوونی كارتی نێودەوڵەتیدا هەڵدەوەشێنرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی دامەزراوەیەكی جێبەجێكارییە كە ڕێنوێنی وەردەگرێت لە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، چ بە هەڵوەشاندنەوە یان هێشتنەوەی كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی دووپاتیكردەوە كە بەردەوام دەبێت لە پشتبەستن بە كارتی كوتانی نێودەوڵەتی بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە و پاراستنیان لەكۆرۆنا و كەمكردنەوەی زیانەكانی.