بەغداد -INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە، دەستگیكردنی دوو تیرۆریست و چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەری لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەكاندا دوو گومانلێكراو بەپێی ماددەی 1/4ی تیرۆر لە كاتی چاودێریكردنی جموجۆڵەكانیاندا لە ناوچەكانی (مەحموودیە، سەیتەرەی دەروازەی ڕەشیدیە) دەستگیركران.
ئاشكراشیكرد: چوار كەس لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد كە بازاڕگەری و بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەكان دەكرد دەستگیركران و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی كریستاڵ و ئامێرەكانیان دا و هەروەها چەكی بێ مۆڵەت و پارەی ساختەشیان پێگیراوە.
راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان بەو مادەدانەی دەستگیركراون ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی بەرامبەریان.