شاندێكی باڵای ئەمنی ڕێگای وشكانی حەج تا دەروازەی سنوری عەرعەر بەسەردەكەنەوە

ئەمنی
  • 11-06-2022, 13:50
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA
    شاندێكی باڵای ئەمنی ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕێگای وشكانی حەجی بەسەركردەوە بەمەبەستی بڵاوەپێكردنی دەزگا ئەمنیەكان بە درێژایی ڕێگاكە و پاراستنی سنوورەكە.
    پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری و فەرماندەی هێزی زەمینی و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و ژمارەیەك لە سەركردە ئەمنیەكان رێگای وشكانی حەجیان بەسەركردەوە، بەمەبەستی پشكنینی ڕێگای وشكانی حەج و بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكان لە كەربەلاوە بۆ دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ پاراستنی ڕێگاكە.