هەولێر ـINA
یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە گیانی لەدەستدا.
دکاۆر ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەتووە ڕاگەیاند: ئەو کەسە خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکرایەوە وەکو تووشبووی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و باری تەندروستیتێکچووە و گیانی لەدەستدا و وەکو یەکەمین حالەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.