سەید سەدر لەساڵیادی شەهیدبونی باوكیدا ڕۆژانی رێورەسمەكان دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 11-06-2022, 13:26
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی سەید محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەی (نهێنیەكانیان پیرۆز رابگیرێت) بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو داوایكرد یادی شەهیدان لەپێنج ڕۆژ زیاتر نەبێت و جەختیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە رێنماییەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق كردوە.
    سەید سەدر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە دڵەوە هەموو ئەو كەسانەم خۆشدەوێت كە یادی شەهیدبوونی سەیدی باوكم (پیرۆزبێت) لە رۆژمێری هیجریدا دەكەنەوە و خودا بە باشترین خەڵات پاداشتی داون، ئەمە لە ئێمە كەمتر بەدیدێت و تۆش بۆ ئەویت.
    راشیگەیاند: وای لە بەرژەوەندی گشتیدا دەبینم كە رێورەسمەكان تەنها لە رۆژی یەكەمی (زەی لعەقدە) و تا پێنجی هەمان مانگ بێت و لەوە زیاتر نەبێت.
    ئامژەی بۆ ئوەشكردووە: بۆ ئەوەی دوژمنان ئەم بۆنەیە لە بەرژوەندی خۆیان بەكارنەهێنن، هیوادارین پابەندی رێنماییەكان بین و وتیشی: ئەم ڕێنماییانە هەموو پارێزگاكانی عێراق و دەرەوەی وڵاتیش دەگرێتەوە.