سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه هێزەکانی ئاسایشی شاری سلێمانی بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ناوبراویان دا به‌ڵام رووبه‌روویی هێزه‌كانی ئاسایشی بووه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش كوژرا.
ئاسایشی سلێمانی له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه راگه‌یاند" بە پێ ی ماددەی ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، هێزەکانیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بە فەرمانی دادوەر، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی ( شێخ عەباس ) لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی هێزەکانیان دەبێتەوە لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید دەکات بە ناوی { کۆمیسەر / تێبین جەمال عەزیز }، هه‌روه‌ها وتی" پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.