پۆلیسی سەڵاحدین سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانێكە بۆ یادكردنەوەی كۆمەڵكوژی سپایكەر

ئەمنی
  • 10-06-2022, 19:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین پلانی خۆی بۆ دەستەبەركردنی یادی كۆمەڵكوژی سپایكەر ئاشكرا كرد كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە ئەنجامدرا.
    لیوا قەندیل خەلیل محەمەد جبووری، فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحدین لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "رێكارەكان بریتین لە دەستەبەركردنی پاراستن لە ناوچەی موكەیشیفە بۆ ئەو شوێنەی كە سەردانكەران تێیدا كۆدەبنەوە و دەرهێنانی دەوریە لە ناوچەی موكەیشیفە ". بنكەی پۆلیسی ڕووبار بۆ پاراستنی كەنارەكانی ڕووباری دیجلە لە ناوچەی دۆر و عەلەم و تكریت."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سەڵاحدین و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، بەپێی پلانەكە، لە بەردەم كاروانەكانی سەردانكەران دەوریە ئەنجام دەدەن".