كەركوك – INA مەهدی رەبحاوی
پارێزگای كەركوك بۆ پێدانی بەنزین بەشۆفێران، كارتی نیشتەجێبون دەكات مەرجی سەرەكی و بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەكانی پارێزگاكەش ژمارەیەك بڕیار بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و لۆدی سەر بەنزینخانەكان دەردەكات.
عیماد دەهام سەرۆكی دەستەی ڕاوێژكاری پارێزگای كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، پارێزگاكە راسپاردەی بۆ لقی كۆمپانیای گشتی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دەركردوە، بەمەبەستی بەكارهێنانی كارتی نیشتەجێبون سەرەڕای بەكارهێنانی باركۆدی كۆبۆن، بۆ پێدانی بەنزین بە شۆفێران.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم راسپاردانە بەهۆی ئەو زەبروزەنگەوە دێن كە لە بەنزینخانەكانی كەركوك روودەدات، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە پارێزگاكانی هەرێم، ئەمەش وایكرد خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بێنە كەركوك بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەنزین". "
لای خۆیەوە كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە نەوتییەكان لە كەركوك بڕیاریدا كارەكانی وێستگە مەدەنییە دروستكراوەكان 24 كاتژمێر دەبێت بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی هاووڵاتیان.
ماوەی چەند هەفتەیەكە پارێزگای كەركوك شاهیدی قەیرانی سووتەمەنی بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە ڕیزێكی درێژی ئۆتۆمبێلەكان لەبەردەم وێستگەكاندا بوەستن.