بەغدا -INA
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەدر نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمان رادەستی سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری كرد.
لەراگەیێندراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی رەوتی سەدر كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا ئاشكرایكرد كە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی سەدر بەبێ جیاوازی نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان لە حەنانە رادەستی سەید موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدری كردووە .
ئەو هەنگاوە لەدوای كۆبوونەوەیەكدا بووە كە 9ی حوزەیرانی 2022 هەر 73 ئەندامەكەی فراكسیۆنی سەدری لە بارەگای تایبەتی موقتەدا سەدر لە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەف لەگەڵ سەرۆكی رەوتەكەیان كۆبوونەوە.