بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری تیرۆری ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە: "مەفرەزەی بازگەكان شەعب سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆنتڕۆڵ و رێگاوبانی دەرەوە لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4ی لە یاسای تیرۆر، كە هەوڵیدا لە بازگەی شەعب دەرباز بێت."
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "ناوەكانیان لە كۆمپیتەری داواكراودا پشتڕاستكرایەوە، و دەركەوت كە بەپێی كەیسەكانی پەیوەست بە تیرۆر داواكراون، بەمەبەستی بردنیان بۆ بنكەی پۆلیس بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەوان بەپێی ئەو كەیسیانەی كە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە".