بەغداد _INA
وەزیری پەروەردە عەلی حەمید ئەلدولێمی ئەمڕۆ هەینی
دیارکرد وەزارەتەکە پڕۆژەی هەیە بۆ دابەشکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی.
ئەلدەولیمی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو ڕایگەیاند: پرسیارەکان لە پەروەردەی ڕەسافەی دووەم لە بەغدا دزەیان کردووە و پاسەوانی بینای ڕەسافە دووەم توانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بەدەست بهێنێت،وتیشی پرسیارەکانی بابەتی عەرەبی دزەیان پێ نەکراون.
ئاماژەی بەوەش کرد"دزەپێکردنی پرسیارەکان دوای کاتی تاقیکردنەوە هیچ کاریگەرییەکی نیە".