بابل_INA_ئەحمەد جنجون
بەڕێوبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی بابل ئەمڕۆ پێنجشەممە وردەکارییەکانی پڕۆژەی پردی پیادەی ڕاگەیاندو هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەڕێژەی تەواوبوون گەیشتووەتە 25٪ تەئکیدیکردەوە کەپرۆژەکە بەشێوەیەک جێبەجێکراوە کەیەکمە لەو جۆرە لە هەموو عێراقە دا.
فالح سعیدی بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : "پرۆژەی پردی پیادە جێبەجێ دەکرێت وەک بەشێک لە پڕۆژەی تەحەدای "داپۆشینی ڕووباری حلە" ڕێژەی تەواوکردنی گەیشتووە 25٪ ،دیاریش کرد کە پردەکە لە جۆری خۆی لە هەموو عێراق لە ڕووی دیزاینەوە یەکەمە، چونکە بە دووریی 90 مەتر لە ناو ڕووبارەکە بەهێز و ڕاگیراوە و پشتیوانی نییە و جوانیی بۆ ناوچەکە زیاد دەکات.
ئاماژەی بە ئەوەشکرد: " کە کۆمپانیای جێبەجێکار بەشی سەرەکی تەواو کردووە کە بەشێکی گرنگی هەڵگرتنی کێشی جوڵاوە و لە ئێستادا لە پرۆسەی هەڵکەندن و ڕشتنی دەزگا و پشتیوانی پردەکە لە هەردوو لای ڕووباری حیلە دایە،وتیشی: "پردەکە لەلایەن سەنتەری دیزاین و جێبەجێکردنی کۆمپانیای عێراقی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوەوە دروستکراوە.
لەبارەی داپۆشینەوە،سەعیدی دیاریش کرد: "تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی یەکەم تەواو دەبێت و لە ئێستادا دوو کیلۆمەتر تەواو بووە و کار لە کیلۆمەتری سێیەم و کۆتایی بەردباران و پاشان دروستکردنی دیوارەکە لە ئارادایە.