بەغدا INA -
ئەمڕۆ پێنجشەممە فیفا بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی تۆماركردنی یاریزانان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی سێ یانەی عێراقی.
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵًەتی (فیفا) ، لە بەیاننامەیەكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) و بڵاویكردووەتەوە كە یانەی دیوانییە دوای پێشكەشكردنی 4 سكاڵا لە دژی یانەكەی قەدەغەكرا،ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها یانەكانی نەجەف و دهۆكیش قەدەغەكراون، دوای ئەوەی سكاڵایان لەسەر هەر یەكێكیان تۆمار كراوە.